ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوه‌كانی “ئالان داغدار” و “سیامه‌ك هه‌یاسی” خه‌ڵكی گوندی “حاجی ئاوا” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به شێوه‌ی نایاسایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ئه‌و دوو هاووڵاتیه و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان كۆمه‌ڵێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. شایانی باسه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ نواندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.