ڕۆژی پێنجشبه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌جایی قه‌زوێن دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، چوونه‌سه‌روه‌ی نرخی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه له پێنج ئوستانی ئێران دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هاوشێوه‌یان به‌ڕێوه بردبوو.