ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هێرشی شیمیایی كرایه سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه له گه‌ڕه‌كی ده‌وڵه‌ت ئاوای كرماشان و به‌ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، مه‌دره‌سه‌كانی نه‌بوه‌ت، عیسمه‌ت و عیففه‌ت له ده‌وڵه‌ت ئاوای كرماشان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشی شیمیایی كرایه سه‌ر و به‌ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران. به پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌بردووه. شایانی باسه كه گه‌ڕه‌كی ده‌وڵه‌ت ئاوای كرماشان یه‌ك له‌و ناوچانه‌ی كرماشانه كه دانیشتووانه‌كه‌ی له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”دا به‌رده‌وام دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی خۆپێشاندانیان ده‌كرد و چه‌ند گیانبه‌ختكردووی له ئایینی یارسان پێشكه‌ش به بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران كرد.
