کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی به‌كرێگیراوێكی ڕژیم بۆ سه‌ر قوتابیه‌كی مه‌دره‌سه‌ له‌ شاری سنه‌

هێرشی به‌كرێگیراوێكی ڕژیم بۆ سه‌ر قوتابیه‌كی مه‌دره‌سه‌ له‌ شاری

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی خاكه‌لێوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌سیجی مه‌دره‌سه‌ی “علم و دین” له‌ شاری سنه‌ به‌ بیانووی وتنی دروشم دژبه‌ ڕژیم، یه‌كێك له‌ قوتابیه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ به‌ سه‌ختی قوتابیه‌كی داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و  گوێی ئه‌و منداڵه‌ خوێنی لێ به‌ر بووه‌ و كاتێك باوكه‌كه‌ی دژی ئه‌و به‌كرێگیراوه‌ی ڕژیم سكاڵا تۆمار ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاده‌ستكردن به‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی لێ ده‌كات.