به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی كوردستان، سێ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به‌ناوه‌كانی “حسێن باپیروه‌ند”، “عه‌زیم یادگاری” و “فه‌رشاد ئایینی” له چواره‌مین ڕۆژی مانگرتنیان له زیندانی ئیلامه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی دێهلۆڕان ڕاگوێزراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “حسێن باپیروه‌ند”، “عه‌زیم یادگاری” و “فه‌رشاد ئایینی” له ڕێكه‌وتی ٦ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو و “سه‌عید ئایینی” له ڕێكه‌وتی ٧ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئیلام كرابوون. شایانی باسه كه “سه‌عدۆڵڵا ئایینی” شارۆمه‌ندی دیكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئه‌و شاره ئێستا له زیندانی ئیلام مانی له خواردن گرتووه.
