به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی شاری سنه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “ڕامین فاتحی” كۆبوونه‌وه.
ئه‌و دیداره به خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه ده‌ستی پێكرد و پاشان یه‌ك خولهك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گیرا. له درێژه‌دا به‌شداربووان سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی و ئابووری ئێران و درێژه‌دان به شۆڕشی “ژینا” قسه و باسیان كرد. دیداره‌كه له‌گه‌ڵ ئۆمید بۆ داهاتوو و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی زۆرتری بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، هه‌روه‌ها دادخواهی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی قوربانیانی سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیم و درێژه‌دان به ڕێگای پڕ شانازیان كۆتایی پێهات.
