به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نه‌بوونی و گرانی ده‌رمان له ئێران ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌ه و ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی نه‌خۆشی تایبه‌تیان له ماڵه‌وه هه‌یه توانای دابین كردنی ده‌رمانیان نییه و چاوهوڕێی مه‌رگی ئازیزانیان ده‌كه‌ن.
“عه‌لی فاتمی” جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌رمانسازه‌كانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ده‌رمانی پێویست له ئێران نایاب بووه و خه‌ڵك به‌دوای ده‌رمان دا سه‌رگه‌ردان بوون. ناوبراو هه‌روه‌ها دانی به‌وه داناوه كه سه‌ره‌تایی ترین ده‌رمانه‌كانیش له ده‌رمانخانه‌كان ده‌ست ناكه‌وێت و ئه‌و نرخانه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌رمان دایناوه ڕێگری ده‌كات له به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان له نێوخۆی وڵات دا.
