ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی فڕۆكی ئۆكراینی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادیان كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌باس سادقی” و هاوژینه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه چوار ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی “سادقی” له هێرشی مووشه‌كی سپای پاسداران بۆ سه‌ر فڕۆكه‌ی ئۆكراینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” له‌په‌روه‌نده‌كه‌ی “ڕۆحۆڵڵا عه‌جه‌میان” به‌سیجی جه‌نایه‌تكاری ڕژیم تاوانبار ناسێندرا و له‌گه‌ڵ “محه‌ممه‌د حسێنی” به‌ناحه‌ق ئێعدام كران.
