ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو كرێكار له شاره‌كانی ئیلام و كرماشان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ٣٧ ساڵه‌ی به‌شی دامه‌زراندنی ئاسانسۆڕ له شاری ئیلام به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی به‌ربۆته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی كرماشان به‌هۆی ئاگرگرتنی بیناكه و گیرخواردنی له نێو ئاسانسۆڕدا به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا