کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی چوار كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له‌ میاندووئاو

برینداربوونی چوار كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌ری سووته‌مه‌نی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی خاكه‌لێوه‌، تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له‌كاتی جۆشكاری ته‌قییه‌وه‌ و چوار كه‌س به‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ گوندی “جافرئاوا”ی سه‌ر به‌ شاری میاندووئاو ڕوویداوه‌ و زیانی به‌ دووكان و ماڵی خه‌ڵك گه‌یاندووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س بریندار بوون كه‌ باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.