به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “به‌هار زه‌نگی به‌ند” چالاكی مافی ژنان و مامۆستای وه‌رزشی زانكۆی ئازادی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له سه‌ركار دوورخراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وێڕای ئیجازه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه بۆ سه‌ر كار، حه‌راسه‌تی زانكۆی ئازاد به‌هۆی پشتیوانی كردنی “به‌هار زه‌نگی به‌ند” له شۆڕشی ژینا و ده‌ستبه‌سه‌ربوونی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كار ده‌كات. ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له كاتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌وه پشكێندرا و كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌ی زه‌وت كرا. “به‌هار” پاش لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه كرا و ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو به‌دانانی بارمته ئازاد كرا.
