ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، دوو ماتۆڕسه‌واری سووختبه‌ری خه‌ڵكی سه‌راوان له‌كاتی ڕاودوونانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یگانی مێرساده‌وه پێكیان دادا و سووتان.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ئه‌و دوو سووختبه‌ره ماتۆڕسه‌واره له‌كاتی ڕاودوونان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یگانی مێرساده‌وه له شارستانی سه‌راوان پێكیان داداوه و ماتۆڕه‌كانیان ئاگری گرتووه و گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه. شایانی باسه كه هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتیه به‌لووچه ئاشكرا نه‌كراوه.
