ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ژاراویكردنی به‌رده‌وامی قوتابیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه هۆشداری دا و خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌ت بۆ خوێندكارانی كچ بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش وتاری وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم كه داوای له ئۆرژانسی شاره‌كانی ئێران كردبوو به‌جێگه‌ی ژاراویبوونی قوتابیان له ڕاپۆرته‌كانی خۆیان وشه‌ی “ئێسترس” به‌كار بێنن، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی قوتابیانی كچ له ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌ت بۆ قوتابیان و له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌كانیان بوو. له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی پاره‌وه تا به ئه‌مڕۆ هه‌زاران قوتابی كچ له ئێران ژاراوی كراون و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی نایانه‌وێت تاوانباران شناسایی و ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن و ته‌نانه‌ت هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ڕێكخراو و زه‌نجیره‌یی بوونی ئه‌و هێرشانه، داوای له به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم كرد لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ و پڕ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ده‌ست پێ بكه‌ن و تاوانباران سزا بده‌ن.
