ڕۆژی سێشهممه ٢٩ی خاكهلێوه، کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی “یەعقووب عەباسی”، لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “یەعقووب عەباسی” تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “کۆڵەسەی سەروو”ی سەر بە شاری سەردەشت لە کاتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلێکی ڕێگە پێنەدراو لە سنووری “ئاڵووت”ی بانە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە کراوەتە ئامانج و گورچیلەی پێکراوە و دوای گواسترانەوەی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ بەهۆی سەختی برینەوه گیانی لەدەست داوە.