ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوی “عوسمان ئه‌سعه‌دی” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عوسمان ئه‌سعه‌دی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری شنۆ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی له ڕێگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و به‌شداری له مانگرتنی بازاڕیان” به سێ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو.
