ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی ئاگرگرتنی كارگه‌یه‌كی ڕه‌نگكاری و ئاوكاری له شه‌قامی ده‌ماوه‌ند شه‌ش كرێكار سووتان و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.
جیگای ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه پاش چه‌ند كاتژمێر توانیان ئاگره‌كه بكۆژێننه‌وه و برینداره‌كان كه باری ته‌ندرووستی چه‌ند كه‌سیان ناجێگیر بووه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ساڵانه به‌ده‌یان كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو ده‌بن و ژماره‌یه‌كیان گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و به‌شێكیان بریندار یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.
