ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، دیسانه‌وه هێرشی شیمیایی كرایه سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه له شیراز و تاران و ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو ده‌یان مه‌دره‌سه‌ی كچانه له سه‌رانسه‌ری ئێران كرانه ئامانجی هێرشی شیمیایی ده‌تس و په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕژیم و به‌ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێك چوو و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه له شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران به بانكگردنی هێزه ئینتزامییه‌كان ڕێگه‌یان له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی قوتابیان گرتووه و ئیجازه‌یان نه‌داوه به‌بێ هه‌بوونی هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش ئامبۆڵانسی ئۆرژانس قوتابیان بۆ نه‌خۆشخانه بگوازێته‌وه.