وه‌زاره‌تی بێهداشتی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه له‌ماه‌ی ٢٤ كاتژمێر ڕابردوودا ٨٨٨ تووشبووی نوێ به وایرۆسی تازه‌ی كۆڕۆنا له ئێران شناسایی كراوه و ٢٨ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بێهداشت، له‌كۆی گشتی ئه‌و ٨٨٨ كه‌سه ٤٦٩ كه‌س به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستیان له ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان به‌سته‌ری كراون و به‌م جۆره كۆی گشتی تووشبووانی نه‌خۆشی گۆڕۆنا له ئێران گه‌یشته ٧ ملیۆن و ٦٠٢ هه‌زار و ٤٠٩ كه‌س. له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ٢٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ڕێژه‌ی قوربانیانی ئه‌و نه‌خۆشیه گه‌یشتۆته ١٤٥ هه‌زار و ٧٤٧ كه‌س.