به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی “حال وه‌ش”، ته‌رمی لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی به‌لووچ به‌ناوی “عه‌لی سۆهراب زهی” له ناوچه‌ی “ده‌شت ئاوگه‌رم”ی سه‌ر به شاری به‌زمان دوزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌لی سۆهراب زهی” شه‌وی ١٠ی خاكه‌لێوه بۆ خوێندنی نوێژی عیشا له ماڵ چووه‌ته ده‌ر و له شه‌قامی تاڵقانی ئێرانشار دا ون بووه و پاش ٨ ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له ده‌ورووبه‌ری شاری به‌زمان له‌لایه‌ن هاوڕێكانیه‌وه دوزراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باه‌رت به چوونیه‌تی ون بوون و گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و لاوه له‌به‌رده‌ستدا نییه.