ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، ١٦ خوێندكاری زانكۆی زانیاری پزیشكی ته‌ورێز له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزباتیه‌وه به تۆمه‌تی “سازكردنی بشێوه” بۆ ماوه‌ی یك بۆ دوو ترم له درێژه‌دان به خوێندن بێبه‌ش كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمیته‌ی ئینزباتی زانكۆی ته‌ورێز ئه‌و ١٦ خوێندكاره‌ی به بیانووی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕێكه‌وتی ١٦ ڕه‌شه‌مه كه دژ به ژاراویكردنی قوتابیان به‌ڕێوه چووبوو، سزا داوه و به‌پێی ئه‌و حوكمه‌ی ڕاده‌ستی خوێندكاران كراوه، شه‌ش خوێندكار بۆ ماوه‌ی دوو ترم له خوێند بێبه‌ش كراون، ١٠ خوێندكاری دیكه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ترم و هه‌روه‌ها ١٠ خوێندكاریش په‌روه‌نده‌كه‌یان ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی بێهداشت كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه سزای قورس به‌سه‌ریان دا بسه‌پێنن.