کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌ و خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خووزستان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌ و خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌،  كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی شووش و ئه‌هواز و كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ دژبه‌ گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كار له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری شووش كۆبوونه‌وه‌ و هاوكات خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شووش و ئه‌هواز دژبه‌ كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گرانی و هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین نه‌كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری و ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئوستان كۆبوونه‌وه‌.