کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌وڵی ڕژیم بۆ گۆڕانی دێمۆگرافی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

هه‌وڵی ڕژیم بۆ گۆڕانی دێمۆگرافی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا قه‌رارگای سه‌یدۆلشۆهه‌دای سپای پاسداران فه‌رمانی به‌ داخستنی بۆشایه‌كانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی سۆما و به‌رادۆست داوه‌ و به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ گوندنشینانی ئه‌و سنووره‌ ئاواره‌ ده‌كرێن.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، سپای پاسداران به‌ مه‌به‌ستی داخستنی بۆشایه‌كانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی سۆما و برادۆستی ورمێ ده‌ستی داوه‌ته‌ ڕووخانی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌ و یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌ گوندی “ئالۆسان” ده‌ستپێكردووه‌ و دانیشتووانی گونده‌كه‌ی ناچار كردووه‌ له‌ نێو خێوه‌تدا بژین. به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی له‌لایه‌ن قه‌رارگای سه‌یدۆلشۆهه‌دای سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ بڕیاره‌ ده‌یان گوندی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پارێزگای ورمێ چۆڵ بكرێن و خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ بگوازنه‌وه‌.