به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی باسیان له هێرشی په‌هبادی توركیه بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كرد، به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌و هێرشه‌یان به‌توندی شه‌رمه‌زار كرد و داوایان له توركیا كرد به فه‌رمی داوای لێبوردن له ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بكات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرش كرایه سه‌ر ناوچه‌یه‌ك نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و ته‌قینه‌وه ڕوویدا، به‌ڵام هیچ زیانی گیان به‌دواوه نه‌بوو. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له هه‌وڵی تیرۆركردنی “مه‌زڵووم عه‌بدی” فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ده‌كرد كه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده نیزامیه‌كانی ئا‌مریكا سه‌ردانی سلێمانی كردبوو. هه‌ر چه‌ند سه‌ره‌تا وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك هه‌بوونی “مه‌زڵووم كۆبانی” له سلێمانی ڕه‌ت كردبوو، به‌ڵام ڕۆژی شه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕیگه‌یاند كه “ناوبراو به فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی و به سه‌لامه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕۆژئاوای كوردستان و ده‌وڵه‌تی توركیه له ههوڵهكی ناكام ماوه‌ته‌وه.