کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چالاكیی ئازادیخوازانی سنه‌ له‌ ڕۆژی له‌ دایكبوونی “ئارام حه‌بیبی”

چالاكی ئازادیخوازانی سنه‌ له‌ ڕۆژی له‌ دایكبوونی ئارام حه‌بیبی 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ لاوانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی سنه‌ له‌ ڕۆژی له‌دایكبوونی “ئارام حه‌بیبی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، چالاكی ژینگه‌یان ئه‌نجام دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی ئازادیخوازی سنه‌ له‌و چالاكیەدا‌ وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و فیداكارییه‌كانی “ئارام حه‌بیبی” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ٢٨ نه‌مامیان له‌داوێنی كێوی ئاویه‌ر چاند و دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه‌.