به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی “ئارام منبه‌ری” له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه له شاری سنه كۆبوونه‌وه و له شاری سه‌قزیش بنه‌ماڵه‌ی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی خه‌ڵكی بۆكان، سه‌ردانی گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” له شاری سه‌قزیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی “ئارام منبه‌ری” به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزه وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ریی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دروشمی “خۆینی براكه‌م، ڕۆڵه‌كه‌م، قه‌د له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خاوێن نابێته‌وه”یان به‌رز كرده‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” و گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له شاری سه‌قز ڕێزیان له بوێڕی و فیداكارییه‌كانیان گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.