ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خاکەلێوە، “فەخرەدین ئیبراهیمی”، کوڕی “مەحیەدین ئیبراهیمی”، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراو پاش ڕۆیشتن بۆ لقی ٩ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بهپێی زانیارییهكان، “فەخرەدین ئیبراهیمی” ڕۆژی ٧ی خاکەلێوە بە تۆمەتی “شکاندنی درگای پاسەوانیی دادگای پێداچوونەوە” بانگهێشتی لقی ٩ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ورمێ کرابوو و ڕۆژی دووشهممه بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانه ئەمنیەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە. جێگای ئاماژهیه كه “فەخرەدین ئیبراهیمی” ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠١ ڕۆژێک پێش لەسێدارەدرانی باوکی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەشەمە پاش لهسێدارهدانی باوكی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. کۆماری ئیسلامی لە ڕادەستکردنەوەی تەرمی “مهحیهدین” بە بنەماڵەکەی خۆی بوارد و تەرمەکەی لە شوێنێکی نادیاردا ئەسپەردەی خاک کرد.