ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر ماڵی كۆمه‌ڵێك له لاوانی لایه‌نگری پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان “هه.ده.په” له شاره‌كانی ئیزمیر و ئیستانبوول و ١٩ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای ئیستانبوول بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ٢٢ كه‌س به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ پ.ك.ك” له شاره‌كانی ئیستانبوول و ئیزمیر ده‌ركردبوو و ڕۆژی دووشه‌ممه پۆلیس ههڵیكۆتایه سه‌ر ماڵه‌كانیان و وێڕای پشكنین ١٩ كه‌سی دستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری توركیا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان شه‌پۆلێكی قڕكردنی سیاسیان له سه‌راسه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌ستپێكردووه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ده‌یان چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له توركیا له‌لایه‌ن پۆلیس و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.