ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كۆبانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی “ژینا” له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕی و دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌ك دا كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه هاتووه: ” دوژمنان به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و شۆڕشه و كۆمه‌ڵگا. ئه‌م شۆڕشه، شۆڕشی ژنانه و ئه‌بێ سه‌ربكه‌وێت. ژنان دژبه سه‌رمایه‌داری و تاكڕه‌وی خه‌بات ده‌كه‌ن و هیچ كات سه‌ر دانانه‌وێنن و به ئاراسته‌ی خه‌بات دا پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” بووه‌ته دروشمێكی جیهانی و ڕێز له ئیراده و به‌هێزی ژنانی كوردستان ده‌گرن. ئێمه دڵنیاین كه سه‌رده‌كه‌وین و درێژه به خه‌بات و تێكۆشان ئه‌ده‌ین.