به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بیناسازی كامیاران له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی ساختمانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كرێكارانی بیناسازی كامیاران یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی ساختمانی ئه‌و شاره‌یان له ساڵی تازه به‌ڕێوه بردووه و تێیدا “فه‌رهاد ئیبراهیمی” ڕوو له كرێكارانی ساختمانی ڕایگه‌یاند كه ئێمه ئه‌بێ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان به شێوه‌ی شۆرایی به‌ڕێوه ببه‌ین و بڕیاره‌كانمان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بڕیارمان بۆ بده‌ن.