ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه، ئۆتۆمبێلێكی پراید له جاده‌ی مه‌ریوان بۆ سنه وه‌گه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له مێحوه‌ری سنه- مه‌ریوان و له نزیك گوندی “بڵكهر” ڕوویداوه و به‌پێی زانیارییه‌كان، شۆفێری پرایده‌كه كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه و ماشێنه‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه و به هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی ناونده ده‌رمانیه‌كان كراوه.