کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ماڵاوایی له‌ ژیانی دایكی دوو ‌پێشمه‌رگەی گیانبەختکردوو له‌ شاری مهاباد

 بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە دایە “فاتمە سیگاری”، دایکی دوو گیانبەختکردووی ڕێزەکانی شۆڕش، نیوە شەوی ٢٤ی مارسی ٢٠٢٣ لە تەمەنی ٨٣ ساڵی دا لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

دایە “فاتمەی سیگاری” دایکی دوو گیانبەختکردووی رێگای ڕزگاری چەوساوەکان و خەڵکی کوردستان فاروق و فایەقی تاهیری بوو کە لە تەواوی ساڵانی دەسەڵاتی پڕ نەهامەتی کۆماری ئیسلامی، ئەزیەت و چەرمەسەری زۆری کێشا. بە دایم ئەو شاخ و دێ بە دوای ڕۆڵە پێشمەرگەکانی، یان لە بەر دەرکی ئەم زیندان و ئەو زیندانی ڕؤڵەکانی دیکەی بوو. هەڵاواردن و تەبعید بۆ هەندەران و گەليک دشواری زۆری تە‌‌حەمول كرد بەڵام هەرگیز سەری بۆ داگیرکران دانه‌نواند. هیچ کات ورەی ئەم دایکە تێکۆشەرە لاواز نەبوو، بەڵکوو بە سەبەرزی و ئیفتیخارەوە هەموو سەختییەکانی قبوڵ کرد و بە خەبات و تيکۆشانی ڕۆڵەکانی شانازی دەکرد. یاد و بیرەوەری ئەم دایکە دڵسۆز و فیداکارە بۆ هەمیشە زیندوو رادەگرین و هەر لێرەوە سەری رێز دادەنەوێنین بۆ ورەی قایمی و ڕێز دەگرین لە هەموو زەحمەتەکانی. هاوکات سەرەخۆشی لە هەموو ئەندامانی بنەماڵەی ئازیزی دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین. یادی دایه فاتمەی سیگاری بۆ هەمیشە زیندووە!

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی ئیسفه‌هان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٤ ئه‌ندامی ده‌م پارتی له‌ باكووری كوردستان

-

کۆبوونەوەی ماڵدزراوانی ڕەزایەت خودڕه‌و لە بەردەم دەزگای قەزایی تاران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ نه‌ساجی برووجێرد

-

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ ئێران

-