کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی “ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی”

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، دایك و باوكی هاوڕێ گیانبه‌ختكردوو “ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی “ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی” كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی “ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی” وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، به‌ڵێنیان دا تۆڵه‌ی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی بستێننه‌وه‌. به‌شداربووان هه‌روه‌ها یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوانیان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی” خوێندكاری بواری یاسای زانكۆی سنه‌ بوو كه‌ له‌ ١٦ی به‌فرانباری ١٣٨٥ی هه‌تاوی له‌سه‌ر جه‌له‌سه‌ی ئیمتحان دا‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندرا و پاش ٩ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه دان له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعات، له‌ ڕێكه‌وتی ٢٥ی به‌فرانبار دا گیانی له‌ پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد.