ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، قوتابیانی گونده‌كانی “گوێزه كوێر” و “ژێوار”ی مه‌ریوان هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاوایی به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێك پێشوازیان له نه‌ورۆزی ئازادی كرد.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له گونده‌كانی “گوێزه كوێر” و “ژێوار”ی مه‌ریوان به كردنه‌وه‌ی ئاگر و ده‌ربڕینی شایی و هه‌ڵپه‌ڕكی به پێشوازی نه‌ورۆزی ئازادیه‌وه چوون و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز ڕاگرت.