کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پێشوازی گه‌رمی كۆمه‌ڵێك له‌ شاخه‌وانانی دێولان له‌ نه‌ورۆزی ئازادی

پێشوازی گه‌رمی كۆمه‌ڵێك له‌ شاخه‌وانانی دێولان له‌ نه‌ورۆزی ئازادی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ شاخه‌وانان و چالاكانی ژینگه‌یی شاری دێولان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ چیاكانی ده‌ورووبه‌ری شار، چوون به‌ پێشوازی نه‌ورۆزی ئازادی و دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، شاخه‌وانان و چالاكانی ژینگه‌یی دێولان به‌ ئاگركردنه‌وه‌ و ده‌ربڕینی شایی و خۆشی چوون به‌ پێشوازی نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتن و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”یان به‌رز ڕاگرت. به‌شداربووان به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمه‌كانی “ژن،ژیان، ئازادی” و “پیرۆز بێت نه‌ورۆزی ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه‌.