ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌شمه، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بەناوی “شێرزاد ئەحمەدینژاد”، لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە و خه‌ڵكی بۆكان به‌و بۆنه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، “شێرزاد ئەحمەدینژاد”، تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان کە مانگێک پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ورمێ ڕفێندرابوو، لەژێر ئەشکەنجەی ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا گیانی لەدەست داوە. به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فوونیان به بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه گرتبوو و ڕایانگه‌یاندبوو كه بۆ ئازادی كاتی ڕۆڵه‌كه‌یان بارمته دابنێن، به‌ڵام ڕۆژی چوارشه‌ممه به بنه‌ماڵه‌كه‌یان وتووه كه كۆڕه‌كه‌تان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه خه‌ڵكی تۆڕه‌ی بۆكان دژ به‌و جه‌نایه‌ته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی ته‌رمی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه‌ی له گۆڕستانێكی دیكه‌ی بۆكان ناشتووه و بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی به‌ڕێوه بچێت.