به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی سنووری كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی “كهڵهبهرد”ی نه‌وسوود ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كردووه و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ به‌ناوی “مانی حه‌بیبی” به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “مانی حه‌بیبی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ خه‌ڵكی گوندی “حهشهمهڕ”ی سه‌ر به شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانیه و پاش برینداربوون به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی “قودس”ی پاوه كراوه. شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٣ی زاینیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ٣ كۆڵبه‌ری منداڵ له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراو و بریندار بوون. ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوودش كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوی “سینا نادری” پاش ڕاودوونان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له به‌رزایی كه‌وته خواره‌وه و چه‌ند ئه‌ندانی جه‌سته‌ی شكا.