ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، “عوسمان ئیسماعیلی”، چالاكی كرێكاری خۆشناوی كوردستان لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەشی قەرەنتینەی زیندانی سەقز ڕاگوێزرا.
“عوسمان ئیسماعیلی” تا ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە و ڕۆژی چوارشه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ڕایاگه‌یاندووه كه بۆ به‌شی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی سه‌قز ڕاگوێزراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه كرێكاریه ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ئه‌مساڵ بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شەقامی شوهەدای سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش یەک حەفتە لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو.