ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی ڕۆژاوای كوردستان له شاری قامیشلوو، له ڕێوڕه‌سمێكدا پشتیوانی خۆیان له قوتابیان و خوێندكارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی به‌شداربوو له‌و ڕێوڕه‌سمه وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیمه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوێندكاران به‌یاننامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه خوێنده‌وه و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد یاریده‌ری ژنان و پیاوانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بن.