دوو هاووڵاتی به‌ساڵاچووی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “چواڕ”ی سه‌ر به ئوستانی ئیلام ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی گازگرتوویه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و شاره، ئه‌و دوو هاووڵاتیه خه‌ڵكی گوندی “بان وه‌یزه”ی سه‌ر به شارستانی “چواڕ” بوون و ته‌مه‌نیان له نێوان ٦٠ بۆ ٦٥ ساڵ دایه كه به‌هۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێكاره ئه‌منیه‌كان تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵانه به ده‌یان كه‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی ئیمه‌ن نه‌بوونی سیسته‌مه‌كانی گه‌ره‌مكه‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌می نێوخۆ تووشی گازگرتووی ده‌بن و گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.