ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به‌ندكراوێكی سیاسی زیندانی ئیلام به‌ناوی “ڕه‌سووڵ كه‌ریمی” له ناڕه‌زایه‌تی به ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه ده‌ستی دایه خۆكوژی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌سووڵ كه‌ریمی” له كاتی خۆپێشاندانه سه‌رانسه‌ریه‌كان دا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر ڕاگوێزی زیندانی ئیلام كرابوو، ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووس و ئه‌زیه‌ت و ئازاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.