کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاری چاره‌نووسی “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری سه‌قز

نادیاری چاره‌نووسی عوسمان ئیسماعیلی چالاكی كرێكاری سه‌قز 1

پاش ١٣ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی خۆشناوی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌، ناوبراو ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ كراوه‌ و چاره‌نووسی به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، “عوسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی ١٩ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٩ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ كراوه‌ و دوایین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ ڕۆژانی ٤ و پێنجی ڕه‌شه‌مه‌ بووه‌ و پاش ١٣ ڕۆژ چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.