کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە مەنشوری ڕەزا پەهەلەوی و لایەنگرانی و کەڵک وەرگرتنی ناڕوا  لە ناوی” کۆمەڵە”

  رۆژی هەینی ١٠ ی مانگی ماڕسی ٢٠٢٣ زاینی ڕاگەیاندنێکی بێ ناوەرۆک کە پێکهاتنی  وێنای سەوداگەری و نان بە نرخی ڕۆژخواردنی هەلپەرستانەی واژۆکارانی له‌ گه‌ڵ یه‌كتره‌ ، لەژێر ناویمەنشوری هاوپشتی…” لە ١٧ بەند دا لە لایەن ڕەزا پەهلەوی کوڕی دیکتاتۆڕی پێشوی ئێران و پێنج کەس لە هاوبیرانیان بڵاو کرایەوە.   

تا ئەو جێگایەی بە ناوەرۆکی ڕاستەقینەی مەنشورەکە دەگەڕێتەوە، بچوکترین پەیوەندی  به‌ ئامانجەکانی شۆڕشی ڕزگاری بەخشیژن، ژیان، ئازادیوه‌ نییە. ئەم تەوافوق نامەیە داخوازی و ویستەکانی  خەڵکی  ستەم لێکرا، کرێکاران، ژنان، لاوان، نەتەوە ژێردەستەکان و لە وانە خەڵکی زۆرلێکراوی کوردستان نوێنەرایەتی ناکات. ئەممەنشورەلەگەڵتێکەڵ بوونی سپای پاسداران  لەگەڵ ئەڕتەش کە فریوکارانە لەژێر ناویهەڵوەشاندنەوەی سپادا ئاماژەی پێدەکرێت. یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکیەکانی ئیستبداد و سەرکوت، واتە ئەڕتەش دەپارێزێت و لە ئێستاوە ئەو هێزە سەرکوتگەرە وەک پشتیوان و پارێزەری نیزامی جێی سەرنجی ئەو مەنشور نووسانە ڕێز لێدەگرێت. ئەرکی وەها ئەڕتەشێک بەپێی ناوەرۆکی ئەم تەوافوق نامەیە نەک دیفاع لە سنورەکان لە بەرانبەر هێرشی دەرکی، بەڵکوو پاراستنی تەواویەتی ئەرزی ئێران پێناسە کراوە.

گومانی تێدا نییە کەمەنشوری ڕەزا پەهلەوی و یارانی لەبنەڕەتدا  مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن زلهێزه‌كانه‌وه‌ بەرەسمی بناسرێ. واژۆکارانی ئەم مەنشورە ئامانجی هاوبەشییان چوونە نێو ره‌وتی سات وسه‌ودای پشتی پەردە بۆ پێك هێنانی بەدیلی جێگرەوەی کۆماری ئیسلامی دیاریکردوە، ئامانجێک کە وەکڕاوێژ لەگەڵ دەوڵەتانی دیموکراتیکناوی دەبەن. بەم جۆرە ئەوان بە کردەوە هەوڵ ئەدەن خەڵک لە چاوەڕوانی ئاکامی ئه‌و به‌ ناوراوێژكاریانه‌ڕابگرن و ئەوان لە درێژەدان بە ئاخێز و بزوتنەوەکەیان لە مەسیرێکدا کە گرتویانەتە بەر، سارد كه‌نه‌وه‌.

بەڵام هەموو دیاردەکان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن کە واژۆکاران بە مەنشورەکەیانه‌وه‌ ئاو هه‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌. ئەوان نە لە لایەن زلهێزە ئیمپڕیالیستیەکانەوە بە گرنگ وەردەگیرێن و نە لەلایەن خەڵکی تێکۆشەر و خوازیاری ڕوخانی کۆماری ئیسلامی بەشدار لە شۆڕشیژیاندا ئەهمیەتیان پێ ده‌درێت.

بەڵام خاڵی جێگای سەرنج لە پێوەند لەگەڵ ئەم مەنشورە و ئەو شەش کەسە، کەڵک وەرتنی ناڕەوا لە ناویکۆمەڵەلە لایەن ئاغای عەبدواللە موهتەدیەوەیە. ئاغای موهتەدی کە لە کەمپی ڕاست و پڕۆ ڕۆژئاوایی ئوپوزسیۆنی کۆماری ئیسلامیدا جێگایەکی بۆخۆی و خه‌ونه‌كانی دۆزیوەتەوە، جەریانی خۆش نێو، موعتەبەر، چەپ و سۆسیالیستی کۆمەڵە لە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و ئێرانیدا، کردۆتە دەست مایەی سەوداگەری و زەدوبەند لەگەڵ جەریانی ڕاست و ناسیۆنالیستی عەزەمەت تەڵەبی ئوپوزسیۆنی کۆماری ئیسلامی. نابێ رێگه‌ بدرێت مێژووی ٥٣ ساڵەی ژیانی سیاسی پڕ لە خەبات و فیداکاری بە هەزاران ئینسانی گیابەختکردوو لە ژێر ده‌سه‌ڵاتی هەردوو ئیستبدادی پاشایه‌تی و ئیسلامیدا لەگەڵ بە ملیۆن خەڵکی زەحمەتکێش و سته‌ملێكراوی کوردستان بەم شێوەیە نا بەرپرسانە سازوسەودای پێوە بکرێت.

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە وێڕای ڕەدکردنەوەی ئوسولی مونشوری ڕاگەیەندراو، ڕایدەگەیەنێت کە واژۆی ئاغای عەبدواللە موهتەدی وەک دەبیر کوللی حیزبێک کە بە ناوی کۆمەڵەوە چالاکی دەکات له‌ پای ئەم مەنشورەدا، هیچ پەیوەندیەکی نییه‌ بە کۆمەڵە و سیاستە ناسراوەکانیەوە، کە  ئه‌و ماوەی ٢٣ ساڵە لە مێژو و سوننەتە شۆڕشگێڕانە و پڕله‌ شانازیه‌كانی دوور كه‌وتۆه‌ته‌وه‌.

  کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

  شەممە ٢٠ ی مانگی ڕەشەمە ١٤٠١

١١ ی مانگی ماڕسی ٢٠٢٣

بابەتی پەیوەندیدار

خەباتی ژنانی ئێران لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و بەرابەری، لە چوارچێوەی ئازاد پۆشی تێدەپەڕێت

-

خانەنشینان لە پێناو بژێوی ژیان و ئازادیدا خەبات دەکەن

-

کۆماری ئیسلامی لە دوژمنایەتی لەگەڵ خەڵکدا هیچ سنوورێک ناناسێت

-

بەرز و بەڕێز  بێت یادی قوربانیانی شیمیابارانی مقەڕەکانی ناوەندی کۆمەڵە لەلایەن ڕژیمی بەعسی عێراقەوە

-

دەوری دووەمی گاڵتە جاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم وپەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

-

خوێندکاران دژ بە جینۆساید پەرەسەندنی بزووتنەوەی ” دژ بە جینۆساید” لەئەمریکاوئوروپا

-