به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی بانه و سنه به بۆنه‌ی هاتنی ٨ی مارس چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی كچ و كۆڕ له‌شاره‌كانی بانه و سنه به نووسینی تراكت و بڵاوكردنه‌وه‌ی له نێو شه‌قام و گهڕهكانی شاردا هاتنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له ته‌واوی كچان و ژنانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه به‌كار و چالاكییه‌كانیان بده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له گۆڕ ده‌نێن.