کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی  چالاکی کرێکاری “کامەران ساختمانگه‌ر” لە شاری سنە 

ئازادی چالاکی کرێکاری کامەران ساختمانگه‌ر خەڵکی شاری سنە 3

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە درێژەی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، “کامەران ساختمانگه‌ر”، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی یه‌كشەممە ٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،  ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ناوبراو، لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه‌ لە شاری “سنە”، بە ٥ ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوو، به‌ڵام ئێوارەی ڕۆژی یه‌كشەممە و پاش تێپەرکردنی ١٤٩ ڕۆژ زیندان، ئازاد کرا.