دەور و نەخشی لاوانی قوتابی لە شۆڕشی ژینادا و ئەو سەحنە شورئەنگیزانە لە ناڕەزایەتیەکانی ئەم لاوانەدا، لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردودا کۆماری ئیسلامی زیاتر لەپێشو خستۆتە بیری کۆنتڕۆڵ کردنی قوتابخانەکانەوە. یەکێک لە ڕێگاکانی بەرەو پێش بردنی ئەم سیاسەتە ناردنی بە هەزاران تەلەبەی نوێیە لە حەوزەکانی بەناو عیلمیەوە بۆ نێو قوتابخانەکانی سەرتاسەری وڵات. بەپێی پەسند کراوی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی دە لەسەد لە سەرجەم دامەزراوەکان لە ئاموزش و پەروەرشدا دەبێ لە نێو تەلەبەکاندا بێت.
حسێن مەلانووری جێگری تەبلیغ و کاروباری فەرهەنگی حەوزەکانی عیلمیە ئێوارەی دوێنێ لە کۆبوونەوە لەگەڵ مودیر و جیگەرەکانی حەوزەی عیلمیەی ئوستانی بوشێهر وتویەتی:” لە کاتێکەوە کە دەوڵەتی سێزەدەیەم هاتۆتەسەر دەسەڵات و گۆڕانی حاکمیەت، سەرنجی زیاتر دراوەتە حەوزە عیلمیەکان و بەم هۆیەوە لە ماوەی ئەم یەک ساڵەی دواییدا لە مەیدانە جۆراو جۆرەکاندا و بە تایبەت لە بواری تەبلیغدا گەلێک کاری باش کراوە.”
ئەو لە درێژەدا وتویەتی:” لە سەرەتای ساڵەوە لە نێوان ٧ تا ٨ هەزار کەس لە تەلەبە و مەلاکان لە تەرح و گەڵاڵە تەبلیغیەکاندا بەشدارییان کردوە بەڵام ئەم ئامارە لە ئێستادا گەیشتۆتە زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس کە نزیکەی ٥٠ لەسەدیان تەلەبە برادەر و ٥٠ لە سەدەکەی دیکەیان خاهەر تەلەبن.” هەڵبەت ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو ئاخوندانەی لە ئاموزش و پەروەرشدا کار دەکەن گەلێک لەوە زیاترە. ئەم ژمارەیە تەنیا تازە ترین دامەزراندنەکان لە ئاموزش و پەروەرشدا نیشان ئەدات. مەلاکان بە ناوی جۆراو جۆر و لە شکڵ و شێوەی جیاوازدا لە قوتابخانەکاندا بوونیان هەیە.
گەلێک ئاخوند، ڕۆزەخوێن، موبەلغینی مەزهەبی، تەلەبەکان، ئاخوندەکانی شاغڵ لە دەزگای گوزینشی ناوەندی خوێندن، ئاخوندەکانی شاغڵ لە ئامادە کردنی کتێبە دەرسیەکاندا و گەلێکی تر بەشێک لە حوزوری نەکبەت باری ئاخوندەکانن لە سیستمی ئاموزش و پەروەرشدا.
لە بارودۆخێکدا کە زۆرێک لە مامۆستایان لە زیندانەکاندان، ژمارەیەکی زۆریان دەرکراون و بۆ مابەقی مامۆستایانی سەریف دەیان کێشە و گرفتی کاری، ئابووری، و ئەمنیەتی دروست کراوە، ئەم لەشکرە لە ئاخوندە کۆنەپەرستەکان، قوتابخانەکانی وڵاتیان داگیر کردوە.
جیایی دین لە دەوڵەت و لە ئاموزش و پەروەرش یەکێک لە سەرەکی ترین پایەکانی دیموکراسیە لە فێر کردن و بارهێناندا. ئاخوندەکان و دەزگای مەزهەب دوژمنایەتیەکی لە ئاشتی نەهاتویان لەگەڵ زانست و زانیاری، لەگەڵ تەمەدون و تازەگەریدا هەیە.
حکومەتی ئیسلامی سەرەڕای دامەزراندنی ئەم دیان هەزار ئاخوندە نەخوێندەوار و زۆر وێژە، ڕاگەیەنەرە حکومەتیەکان، شەبەکە و تۆڕیکی بەرین لە مزگەوتەکانیشی بۆ بڵاو کردنەوەی خورافات و دژایەتی لەگەڵ زانست و زانیاری بەکەڵکدا بەکار دێنێت. بەشێکی بەرین لەم ئاخوندانە لە عەینی حاڵدا کارمەندی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمیشن و شەبەکەیەک لە جاسوسانی ئەم دەزگا ئەمنیەتیەی ڕژیم پێکدێنن.
ئەم ئاخوندانە لە مەدرەسەکاندا بێجگە لە داسەپاندنی مەزهەبی ئیجباری، حیجابی ئیجباری، نوێژ و ڕۆژوی ئیجباری، سرودی ئیجباری، داسەپاندنی شێوەیەک لە ژیانی زۆرەملێ کاری سیخوڕیش بۆ ڕژیم ئەنجام ئەدەن.
بۆچی دەبێ جێگای موعەلیمی شەریف و پێشکەوتنخواز زیندان بێت و بەرەوڕووی دەرکردن و بێکاری بێتەوە و بە هەزاران ئاخوندی مشەخۆر و کۆنەپەرست جێگایان بگرنەوە؟ هەر وەک ئەوەی کە زیندان جێگای مامۆستا نییە، قوتابخانەش جێگای ئاخوند نییە. حکومەت بە دامەزراندنی ئاخوند لەپاڵ پەرەدان بە خورافات و ژاراوی کردنی زەینی قوتابیان بە ئاموزشدانی کۆمەڵێک بابەتی دژە زانستی دەزگای کۆنتڕۆڵیش لە قوتابخانەکاندا پەرە پێئەدات.
داخوازی ئازادی مامۆستایانی زیندانی و دەرکردنی ئاخوندەکان لە قوتابخانە دەبێ ببێتە داخوازیەکی گشتی و خێرا و بە ڕوخاندنی حکومەتی ئیسلامی کۆتایی بە زۆروێژی ئاخوندەکان و دخاڵەتی مەزهەب لە ئاموزش و پەروەرشدا دێنین.