ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌شه‌مه،٤ هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان به‌تۆمه‌تی به‌شداربوون له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێ ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، سێ هاووڵاتی خەڵکی “شاباد” بەناوەکانی “ئەمیر ڕەزایی”، “مازیار سەلیمی”، “نەسیر سەلیمی” و خوێندکارێكی پاوه‌یی زانکۆی ڕازیی کرماشان بە ناوی “سارب ئەحمەدی”، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.