ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، ڕێكخراوه‌ی ژنانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له مه‌نشووری داخوازییه‌كانی ڕێكخراوه سنفی و مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه ڕێكخراوه‌ی ژنانی كوردستان دژبه جیاوازی جنسیه‌تی و هه‌ڵاواردن خه‌بات ده‌كه‌ین و پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆمان له ته‌واوی به‌نده‌كانی مه‌نشووری داخوازییه‌كانی ڕێكخراوه سنفی و مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران كه پێكهاتوون له ٢٠ ناوه‌ند و ڕێكخراوه ده‌رئه‌بڕین و داوا له ته‌واوی ناوه‌ند و ڕێكخراوه‌كان و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ده‌كه‌ین پشتیوانی خۆیان له‌و مه‌نشووره ڕابگه‌ینن.