کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاری چاره‌نووسی دوو لاوی به‌ندكراوی خه‌ڵكی سه‌قز و هه‌رسین

نادیاری چاره‌نووسی دوو لاوی به‌ندكراوی خه‌ڵكی سه‌قز و هه‌رسین 4

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و هه‌رسین به‌ناوه‌كانی “كارۆ خودامورادی” و “عه‌نایه‌ت تاجه‌دینی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كارۆ خودامورادی” خه‌ڵكی سه‌قز و ماوه‌ی دوو مانگه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌،  هه‌روه‌ها “عه‌نایه‌ت تاجه‌دینی” لاوی وه‌رزشوانی خه‌ڵكی هه‌رسین و دانیشتووی كرماشان پاش له‌به‌ركرنی تیشێرتێك به‌دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌.