ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکانی شاری سەقز ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌كیان به‌ناوی “موختار فه‌تحی” دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاووڵاتیه‌یان به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته و به گومانی دروشم نووسین داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه “موختار” دوو هاوڕێی دێكهشی له‌گه‌ڵدا بووه و فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ناوبراو خێزاندار و هاوسه‌ره‌كه‌ی دووگیانه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار.