کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی مووشه‌كی ئێسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له‌ سووریه‌

هێرشی مووشه‌كی ئێسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له‌ سووریه‌

شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٩ی ڕێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌ چه‌ند مووشه‌ك هێرشی كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی سپای قودس له‌ سووریه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌به‌ستی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌و هێرشه‌ به‌ ئامنانج گرتنی یه‌كه‌ی ٨٤٠ی سپای تیرۆریستی پاسداران له‌ نزیك مه‌قه‌ڕی له‌شكه‌ره‌كانی ٩١ و ٧٥ی سووریه‌ له‌ ناوچه‌ی “كه‌فه‌ر سۆسه‌” له‌ ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی “ده‌مشق” بووه‌ و به‌لاینكه‌م ١٥ كه‌س له‌ هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.